AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٩ ١٠:١٢

بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی غەززە بۆ مێهر:

کۆچی زۆرەملێ خەڵکی غەززە بۆ میسر گەورەترین پیلانی ئەمریکی-زایۆنییە

کۆچی زۆرەملێ خەڵکی غەززە بۆ میسر گەورەترین پیلانی ئەمریکی-زایۆنییە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە غەززە بە ئاماژە بە شەهادەت و بریندار بوونی سەدان هەواڵنێری فەلەستینی لە غەززە جەختی کرد کە کۆچاندنی خەڵکی غەززە بە شێوەی زۆرەملێ گەورەترین پیلانی ئەمریکی-زایۆنییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئیسماعیل سەوابتە بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە غەززە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ئەوەی کە دۆخی یارمەتی مرۆڤدۆستانە چۆنە و چەندە ئەو یارمەتیانە دەگەنە دەستی خەڵکی غەززە وتی: داگیرکەران بەدوای کوشتوبڕ و کۆمەڵکوژی لە غەززە و کۆچاندنیان لە ڕێگای برسی هێشتنیان و دزین و دەستگیر کردن و ڕووخانی ماڵەکانیانن.

هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گەڵاڵەی ژێنراڵەکان یان جودا کردنەوەی بەشی باکووری غەززە لە بەشی باشووری ، وتی: باکووری غەززە قەیرانێکی بێ وێنە ئەزموون دەکات کە بە هۆی جودا کردنی ئەو ناوچە لە باشووریەتی. ئەو هەوڵە بۆ پەرەپێدان بە برسیەتی و کۆچاندنی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچە باکوورییەکان بۆ ناوچە باشووریەکان و دواتر بۆ میسرە کە گەورەترین پیلانی ئەمریکی ئیسرائیلییە کە لە دژی غەززە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا لە شەڕی غەززە، زیاتر لە 177 هەواڵنێر و ڕۆژنامەڤان شەهید بوون و 396 کەسی دیکەش بریندار بوون و هەروەها 36 هەواڵنێریش دەستگیر کراون و هێرشەکان بۆ سەر هەواڵنێرەکان هەر درێژەی هەیە.

ئیسماعیل سەوابتە لە بارەی ئەوەی کە شێوەی چالاکی نەخۆشخانەکان چۆنە و ئایا دەرمان و جیهازات دەگاتە ئەوێ ، وتی: ئیسرائیل لە کردەوەدا دەیەوێت سیستەمی تەندروستی غەززە بەتایبەتی لە پارێزگا باکوورییەکان و غەززە لەناو ببات. ئەوان زیاتر لە 34 نەخۆشخانەیان ڕووخاندووە و تەنیا یەک نەخۆشخانە لە ناوەندی پارێزگا چالاکی دەکات کە زۆر بچووکە و فریای خزمەتوگازاری بە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسێک کە لەوێ ژیان دەکەن نیەتی.

News ID 52323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha